ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرسی کەمکردنەوەی پشکی دۆلاری گەشتیاران تاوتوێدەکات

عودەی عەواد، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لیژنەکە میوانداریی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەکات و پرسیاری کەمکردنەوەی پشکی دۆلاری گەشتیاران لە 3 هەزار دۆلار بۆ 2 هەزار دۆلاری لێدەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە، نیگەرانی هەیە لە چۆنێتیی دابەشکردنی ئەو بڕە دۆلارە بەسەر گەشتیاراندا و دەوترێت قۆرخکاری و گەندەڵی هەیە لەو میکانیزمەدا، هەروەها وتیشی، لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی قسەدەکەن بۆ ئاسانکردنی ڕێکارەکانی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو قەرەبووی کورتهێنانی یەدەگی ئاوی لە عێراق کردووەتەوە

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بارانبارینی چەند رۆژی رابردووی ناوچەکانی هەرێمی کورستان کاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر کەمکردنەوە و…
Total
0
Share