سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق: چەك رۆڵی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەبێت

سەلیم جبوری، وێنە: AFP

سەلیم جبوری، سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “هەڵبژاردنەكانی داهاتوو حزبی نابن، بەڵكو لەسەر ئاستی تاكەكەسی دەبن و چەك رۆڵی تیادا دەگێڕێت.”

لە لێدوانێكدا بۆ دیجلە، جبوری لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق دواوە و ڕایگەیاندووە، “لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەختەدا زۆربەی هاوپەیمانێتییە سیاسییەكان هەڵدەوەشێنەوە.”

پێشبینیشی كردووە پاكی و بێگەردیی هەڵبژاردنەكە بەڕێژەی 50% بێت، بەڵام چەك رۆڵی لە هەڵبژاردنەكەدا دەبێت.

بە وتەی سەلیم جبوری، “هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق حزبی نابن، بەڵكو لەسەر ئاستی تاكەكەسی دەبن و گۆڕانكارییان بەسەردا دێت و كاندیدەكان خۆیان رۆڵیان دەبێت.”

سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاند، “لە ئێستاوە پرۆژەی دەرەكی و دەستوەردانی نێودەوڵەتی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراقدا بەدیدەكرێن و دەركەوتوون.”

سەلیم جبوری كە یەكێكە لە سەركردەكانی سونە ئاشكرایكرد، “ڕێككەوتنێكی لەگەڵ خەمیس خەنجەردا هەیە بۆ دروستكردنی هاوپەیمانێتی، بەڵام هێشتا ئیمزانەكراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌در ڕێكنه‌كه‌وین خۆمان حكومه‌ت پێكده‌هێنین

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوەی هه‌ماهەنگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌در ڕێكنه‌كه‌ون خۆیان گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانی و حكومه‌ت پێكده‌هێنن. وائیل ڕكابی،…
Total
0
Share