قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان عێراق و ئێران درێژکرایەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئاشکرای دەکات، بەهۆی بەردەوامی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخستنی دەروازە سنورییەکان بەڕووی گەشتیاراندا وەک خۆی دەمێنێتەوە.

حسێن قاسمی، بەڕێوبەری گشتی کاروباری دەروازە سنورییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان سنورەکانی ئێران و عێراق تا ڕۆژی 20 ی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە”.

لەگەڵ بەردەوامی قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان عێراق و ئێراندا ئەو کەسانەی کە ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی، ڤیزای وەبەرهێنان و بازرگانی پێیە دەتوانن هاتوچۆی نێوان ئەو دوو وڵاتە بکەن.

لە مانگی ئازاری ڕابردوەوە سنوری نێوان عێراق و ئێران بەڕووی گەشتیاراندا داخراوە و تا ئێستاش وەک خۆی ماوەتەوە، ئێران چەند جارێک ڕایگەیاندووە هۆکاری گەیشتنی کۆرۆنای گۆڕاو بەو وڵاتە سنورەکانی عێراق بووە و دوێنێ 10ی نیسان حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران بەهەمان شێوە ئەوەی دووبارە کردەوە کە کۆرۆنای گۆڕاو لە عێراقەوە گەیشتووەتە ئێران.

بابەتی پێشتر

كازمی: یەدەگی دراوی بیانیی بانكی ناوەندیی عێراق زیادی كردووە

بابەتی دواتر

عێراق بەڵێنداوە کە پارەی غاز و کارەبا بداتە ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share