ڕوسیا.. لە یەك ڕۆژدا هەزاران خۆپیشاندەر دەستگیركران

هاوڵاتییانی ڕوسیا داوای ئازادكردنی ناڤالنی دەكەن و پۆلیسی وڵاتەكەش تەنها لە ئەمڕۆدا، لە سەرتاسەری وڵاتەكە زیاتر لە 4 هەزار كەسی لە خۆپیشاندانەكان دەستگیركردووە.

سكای نیوز بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی كانونی دووەم، لە خۆپیشاندانەكانی ڕوسیا بۆ ئازادكردنی گەورە ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكە ئالێكسی ناڤالنی، پۆلیسی ڕوسیا 4 هەزار و 27 كەسی دەستگیركردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەگوێرەی ئامارەكانی “ئۆ ڤی دی ئینفۆ” كە ڕێكخراوێكی تایبەتمەندی چاودێریكردنی خۆپیشاندانەكانە، لەو ژمارەیە هەزار و 167 كەسیان تەنها لە مۆسكۆ دەستگیركراون.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پۆلیسی ڕوسیا پێشتر هۆشداریدا لە بەشداریكردن لەو خۆپیشاندانانەی بۆ ئازادكردنی ناڤالنی بەرێوەدەچن.

لە 17ی ئەم مانگە، لەكاتی گەڕانەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ ڕوسیا، پۆلیسی ڕوسیا ئالێكسی ناڤالنی دەستگیركرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. پیاوێک لە چین دەکرێتە کیسی تەرمەوە لەکاتی بەخاکسپاردنیدا دەردەکەوێت زیندووە

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هاوڵاتییانی شەنگەهایی چینەوە بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت تیمی بەخاکسپاردنی تووشبووانی کۆرۆنا لەکاتی…
Total
0
Share