وەزیری نەوت: سووتانی گازی عێراق تا 2024 بەڕێژەی 90% کەمدەبێتەوە

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، گرێبەستی تۆتاڵ دەتوانێت ‏سەرجەم کێشەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چارەسەربکات و تا ساڵی 2024یش ‏ڕێژەی 90%ـی سووتانی گاز کەمدەبێتەوە.‏

لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی عێراقیەی فەرمی، ئیحسان عەبدولجەبار پێشبینییەکانی سەبارەت بە ‏نرخی نەوت خستووەتەڕوو و دەڵێت، نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ سەروو 75 دۆلار ‏بەرزدەبێتەوە.‏

جەختیشیکردووەتەوە، ڕێکخراوی ئۆپیک هەوڵدەدات کۆنترۆڵی نرخ و بازاڕی نەوت ‏بەشێوەیەکی ئەرێنی بکات، بەشێوەیەك بەرژەوەندیی بەرهەمهێنەران و بەکارهێنەران ‏لەبەرچاو بگیرێت. ‏

وتیشی، نرخی ئێستای نەوت جێگیر نییە، بەڵام پێشبینیی كردووە لەچەند مانگی داهاتوودا ‏بگەڕێتەوە بۆ دۆخی جێگیری، ڕێکخراوی ئۆپیکیش بەردەوام دەبێت لە پابەندبوونی بە ‏سیاسەتی بەرهەمهێنانی 400 هەزار بەرمیلی زیادەی ڕۆژانە. ‏

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بە گرێبەستی حكومەت لەگەڵ كۆمپانیای تۆتاڵ کردووە و ‏ڕایگەیاند، گرێبەستەکە هیچ فشارێکی سیاسیی لەسەر نییە، پڕۆژەکە سەرجەم کێشەکانی ‏ئێستای پیشەسازیی نەوت چارەسەر دەکات. ‏

ئیحسان عەبدولجەبار سەبارەت بە سووتانی گازی عێراق ڕایگەیاند، “بە بەردەوامیی ‏لەهەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەداین و تاوەکو ساڵی 2024 سووتانی گازی عێراق ‏بەڕێژەی 90% کەمدەبێتەوە.‏

بابەتی پێشتر

میدیای سوریا: ئیسرائیل بەندەری لازقیەی بۆردومانکرد

بابەتی دواتر

پێشمەرگە و سوپای عێراق دوو کۆبوونەوەی سەربازی و هەواڵگری دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share