شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، ئاسایشیان بۆ گوندی لهێبان لە باکووری پارێزگای کەرکووک دەستەبەركرد و هیچ ماڵێکی ئەو گوندەش لەلایەن تیرۆریستانەوە نەسووتێندراوە”
له ڕاگهیهندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق باسی لهوهكردووه، ھێزە ئەمنییە ھاوبەشەکان لە ئێستادا کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی دانیشتووانی گوندەکە بۆ ماڵ و زێدی خۆیان.
ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، پێشتر گوندەکە لەلایەن چەکداری داعشەوە ھەڕەشەی لەسەربووە.
شانهى ئهمنى جهختى لهوه كردووهتهوه، لە ئێستادا گوندەکە بەتەواوەتی پارێزراوە لەلایەن ھێزەکانی فیرقەی چواردەی سوپای عێراق و ھێزی میحوەری پێنجی ھێزەکانی پێشمەرگەوە.
له چهند شهوى ڕابردوودا چەکدارانی داعش پەلاماری گوندی لهێبانی سەر به ناحیەی سەرگەڕانیان دا و دانیشووانی گوندەکەش ڕووبەڕوویان بوونەوە، بهڵام دواتر بەهۆی هەڕەشەکانی داعشهوه دوێنێ شەو دانیشتووانهكهى گوندەکەیان چۆڵکرد.