پێشمه‌رگه‌ و سوپا چوونە گوندى لهێبانه‌وه‌ ‏

دوو هێزى پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق چوونه‌ گوندى لهێبانه‌وه‌، پێشتریش دانیشتووانەكەی ‏گەڕابوونەوە گوندەكە.‏

دواى ئەوەی دوێنێ دانیشتووانی گوندی لهێبان گوندەكەیان چۆڵكرد، ئه‌مڕۆ جارێكى تر ‏گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵه‌كانیان، دواتریش هێزێكى پێشمه‌رگه‌ گه‌یشته‌ گونده‌كه‌. ‏

ڕەمەزان عوسمان، لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتی له‌ ناحیه‌ى سه‌رگه‌ران، به‌ تۆڕی میدیایی ‏ئێستاى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزێکی پێشمەرگە چووه‌ته‌ ناو گوندی لهێبان.‏

جگە لە هێزەكەی پێشمەرگە، هێزێكی سوپای عێراقیش چووەتە گوندەكەوە، دیار نییە ‏دەمێننەوە یان نا.‏

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هاوڵاتییانی گوندەكەوە گواستیەوە، فەرماندەكانی ‏پێشمەرگە و سوپا لە كۆبوونەوەدان.‏

له‌ چه‌ند شه‌وى ڕابردوو چەکدارانی داعش پەلاماری گوندی لهێبانی سەر به‌ ‏ناحیەی ‏سەرگەڕانیان دا و دانیشووانی گوندەکەش ڕووبەڕوویان بوونەوە، به‌ڵام دواتر ‏بەهۆی ‏هەڕەشەکانی داعشه‌وه‌ دوێنێ شەو دانیشتووانه‌كه‌ى گوندەکەیان چۆڵکرد.‏

بابەتی پێشتر

ئایا بێزار و ماندوویت لە ژیان؟

بابەتی دواتر

نیویۆرک تایمز: سوریا بووەتە سەرچاوەی حەبە هۆشبەرەکان لە جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی. بەیانی ئەمڕۆ…
Total
0
Share