ژماره‌ى شه‌هیدانى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى داعش زیادیكرد

ژماره‌ى پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبووه‌كانى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى داعش لە سنووری ‏پارێزگاى كه‌ركوك بۆ چوار شه‌هید و دوو بریندار زیادیكرد.‏

په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیه‌وه‌، ئاماری شەهید و بریندارەکانی هێرشی ‏چەكدارانی داعش بۆسەر سەنگەره‌كه‌ى پێشمەرگە لە بەرزاییەکانی قەرەسالمی ناوچەی ‏شێخ بزێنی کەرکوک زیادیكردووه‌.‏

بەپێی ئاماری نوێ، له‌ هێرشه‌كه‌دا چوار پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون و دووانى دیكه‌ش ‏برینداربوون.‏

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یامنێری ئێستا كه‌ له‌ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، ‏شەوی ڕابردوو چەکدارانى داعش هەوڵیانداوه‌ دەستبەسەر سەنگەرەکەدا بگرن، بەڵام ‏پێشمەرگە بەرگریی بەهێزی کردووه‌ و ژمارەیەک له‌ چه‌كداره‌كانى داعش كوژراون و ‏دواتر هه‌ڵاتوون.‏

ناوی شەهیدەکانی پێشمەرگە:‏

نەقیب – مه‌سعود تەڵعەت / خەڵکی ناحیەی سێگردکان

نەهرۆ ناجی خەڵکی / ناحیەی دارەتووی هەولێر

هەژار جەلال / خەڵکی کەرکوک ‏

ڕێکان تۆفیق / دانیشتووی هەولێر – مامزاوا

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ دادگا بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئومێد بەرۆشکییەوە دەدات

بابەتی دواتر

لە سەرچاوەی سەرهەڵدانیەوە دڵنیایی لەبارەی ڕاددەی كوشندەیی ئۆمیكرۆن دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share