شهوى ڕابردوو جارێكى تر چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر سەنگەرێکی پێشمەرگە لە سنووری کەرکوک و لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە وەڵامی هێرشەکە درایەوە و دوو پێشمەرگە شەهیدبوون.
پهیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیهوه، چەکدارانی داعش دوو خاڵی فەوجی 3ی لیوای 126ی هێزەکانی 70ی پێشمەرگەیان لە گوندى قەرە سالم لە ناوچەی شێخ بزێنی سەر بە ناحیەی پردێ بەئامانج گرتووه، لەئەنجامی هێرشەکەشدا دوو پێشمەرگە شەهیدبوون، كه یهكێكیان ئهفسهره و دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
هاوكات وهزارهتی پێشمهرگه له ڕاگهیهندراوێكدا ئاماژهى بهوهكردووه، “تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی تری دڕندانەیان بۆسەر خاڵێکی سەنگەرەکانی لیوای 126ـی هێزی پێشمەرگە لەنزیک ی گوندی ” قەرە سالم” دا.
وەزارەتەكە دەڵێت “لەو پەلامارە ترسنۆکانەیەدا، شەهید و بریندار لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە هەن”، بێ ئەوەی هیچ ئامارێك ڕابگەیەنێت.
بەڵام وهزارهتى پێشمهرگه دڵنیایی داوە لەوەی “تیرۆریستان ڕاوەدوونران و بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە”.