كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كى نوێ بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ڕگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كى نوێی بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ڕگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەفربارین لە سنوورى حاجى ئۆمەران به‌رده‌وامى هه‌یه، ‏پێشبینیش ده‌كات بارانبارین له‌ هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ به‌رده‌وام بێت.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم ئاماژه‌ى ‏به‌وه‌كردووه‌، بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکان، بە تایبەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ‏دەستیپێکردووە وە پێشبینی دەکرێت ڕێژەى بارانبارینەکە زیاتریش بێت.‏

باسی له‌وه‌شكردووه‌، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر ده‌بارێت.‏

كه‌شناسی پێشبینی ئه‌وه‌شیكردووه‌، ئەو شه‌پۆله‌ بارانبارینە بەشێوەیەکى لاواز لەسەر ‏ناوچەکە بمێنێتەوە تا کاتەکانى بەرەبەیانی ڕۆژی ئەمڕۆ دووشەمە و پاشان کۆتایى پێبێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share