تانه‌ له‌ بڕیارى سزادانى دوو زیندایكراوى بادینان ده‌درێت

تیمى پارێزه‌رانى ده‌ستگیركراوانى بادینان له‌ دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى هه‌رێم، تانه‌یان له‌ بڕیارى سزادانى هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس مەسعود شه‌نگالی و شیروان ته‌ها دا كه‌ له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى هه‌ولێره‌وه‌ به‌سه‌ریاندا سه‌پێنرابوو.

بەشدار حەسەن، پارێزه‌رى ده‌ستگیركراوانى بادینان، به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “ئەمڕۆ تانەمان لە بڕیارەکەی دادگای تاوانی دووی هەولێر دا لە ڕێگای دادگای( تمیز ) تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سزادانی مەسعود شه‌نگالی و شیروان ته‌ها”.

وتیشی، بڕیاری زیندانیکردن بۆ ماوەی سێ ساڵ و شەش مانگ بۆ مه‌سعود شه‌نگالى و دوو ساڵ و شەش مانگ بۆ شیروان ته‌ها كه‌ به‌ڵگه‌ى سه‌لمێنه‌ر بۆ تۆمه‌تباركردنیان له‌ به‌رده‌ستنه‌بوو، واده‌كات كه‌ دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ به‌ ئه‌گه‌رێكى به‌هێزه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو له‌ دادگاى تاوانه‌كانى هه‌ولێر دانیشتنى دادگاییكردنى چوار چالاكوانى دیكه‌ى بادینان به‌ڕێوه‌چوو، له‌ دادگاییكردنى ئه‌و چالاكوانانه‌دا دادگا بریارى سزاى زیندانیكردنى بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌سعود شه‌نگالى و شیروان ته‌ها ده‌ركرد.

بابەتی پێشتر

کارگەیەک لە ڕۆژئاوای کوردستان هەلی کار بۆ زیار لە 500 کەس دەرەخسێنێت

بابەتی دواتر

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: به‌زوویی تۆڵه‌ى شه‌هیدكردنى پێشمه‌رگه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: بێجگە لە ژمارە تەلەفۆنی 122 دەتوانن بە دوو ژمارە مۆبایلی دیکەش پەیوەندیمان پێوە بکەن

سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، دەتوانن بە دوو ژمارەی مۆبایلی دیکە بێجگە لە ژمارە…
Total
0
Share