“لەوانەیە ڕێككەوتنی 30 بۆ 60 ڕۆژە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بكرێت”

لەبارەی ڕێككەوتنی 60 ڕۆژە و سزا كاریگەرەكانی سەر ئێران، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا زانیاریی نوێی ئاشكرا كرد.

سكۆت بێست، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لەمیانەی لێدوانێكدا ڕایگەیاند، لەوانەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێككەوتنی نێوان وڵاتەكەی و تاران ئەنجامبدرێت.

وتیشی، “ئێرانمان سڕكردووە و دەستمان لە بینەقاقایان گیركردووە تەنانەت ئێستا ناشتوانن مووچەی سەربازەكانیان بدەن و ئابووری ئەو وڵاتەمان وێرانكردووە”.

جەختی لەوەشكردەوە، “بەردەوامدەبین لەسەر فشارە ئابوورییەكانمان بۆسەر ئێران و تا كاتی ڕێككەوتنی كۆتاییش سزاكانمان قورستردەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share