قوباد تاڵەبانی: چاودێردەبم تا تاوانباری تەقەکەر لە پۆلیسەکان بە سزای خۆی دەگات

قوباد تاڵەبانی لەکاتی سەردانیکردنی بریندارانی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو کە ژمارەیەک پۆلیس بوونە قوربانی ڕایگەیاند، چاودێریی دۆسییەکە دەکات تا تاوانباری ڕووداوەکە بە سزای خۆی دەگات.

قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی، “لە ‌ھە‌ردوو نە‌خۆشخانە‌ی شار و شۆڕش، سە‌ردانی بریندارەکانی ڕووداوە‌كە‌ی شە‌وی ڕابردووی سلێمانیم كرد، كە‌ لە‌كاتی ڕاپە‌ڕاندی ئە‌ركی سە‌رشانیان بۆ دە‌ستگیركردنی تۆمە‌تبارێك بە کەیسی توندوتیژیی خێزانی بریندارکران. لە ‌نزیكە‌وە‌ لە‌ ھە‌واڵی تە‌ندروستییانم پرسی و ھیوای زوو چاكبوونە‌وە‌م بۆخواستن، بە‌ڵێنی ئە‌وە‌شم پێدان؛ ئە‌و تۆمە‌تبارە‌ كە‌ بە‌داخە‌وە‌ ئە‌فسە‌رێكی شە‌ھیدكرد و سێ كارمە‌ندی برینداركرد، دە‌ستگیربكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “كارمە‌ندانی دە‌زگا ئە‌منییە‌كان مایە‌ی شانازی و تە‌قدیركردنن و ئە‌وان ھۆكارن بۆ پاراستنی ئارامیی شار، لە‌ هیچ كە‌سێکی قبوڵناكە‌ین ڕووبە‌ڕوویان ببێتە‌وە‌ و خۆم بەشەخسیی چاودێریی ئەم دۆسیەیە دەکەم هەتا تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی دەگات”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی تاران: بەکارهێنانی ناوی کوردی بۆ شوێنە گشتییەکان قەدەغەیە

بابەتی دواتر

په‌رله‌مانى كوردستان به‌دواداچوونه‌كانى له‌باره‌ى هێرشه‌كانى داعش بۆسه‌ر پێشمه‌رگه‌ تاوتوێده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: وەزارەتی دارایی عێراق رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی دەستپێكرد

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بە رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.…
Total
0
Share