پۆلیسی تاران: بەکارهێنانی ناوی کوردی بۆ شوێنە گشتییەکان قەدەغەیە

بەڕێوەبەری پۆلیسی سەرپەرشتیکردنی شوێنە گشتییەکانی تاران ڕایگەیاند، “بەکارهێنانی ناوی (تورکی و کوردی و لوڕی و باکووری) بۆ شوێنە گشتییەکان قەدەغەیە.

نادر مورادی، بەڕێوەبەری پۆلیسی سەرپەرشتیکردنی شوێنە گشتییەکانی تاران بە ئاژانسی میهری ئێرانی ڕاگەیاندووە، “بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی فەرهەنگی وڵات کە پۆلیسی ئاگادارکردووەتەوە، ناوی شوێنە گشتییەکان بەدڵنیاییەوە دەبێت تەنها فارسی بن”.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس وتوویەتی، “بۆ نموونە لە تاران هەندێک شوێن هەن ناوی کوردی و تورکی و لوڕییان هەن و ئەوەش پێچەوانەی یاسایە و وەک یاساشکێنی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت”.

بەوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی سەرپەرشتیکردنی شوێنە گشتییەکانی تاران، ناوی زمانەکانی دیکە دەبێت لە شوێنەکانی نیشتەجێبوونی خۆیان بەکاربهێنرێت.

بەپێی ئەو ئامارانەی کە حکومەتی ئێران بڵاویکردوونەتەوە، لە ئێران لە %60 خەڵک فارسی بەکاردەهێنن و %16 بە زمانی کوردی قسەدەکەن و بەکارهێنانی زمانی “تورکیی ئازەری” %16یە.

ئەم ئامارە لەلایەن ڕێکخراوەکان و چالاکانی ئەو نەتەوانەی وەک کەمینە دانراون ڕەتدەکرێتەوە و پێیانوایە بەمەبەست ئەو ئامارانە بڵاوکراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: هەفتەى داهاتوو پرسى داهاتى نانەوتیی هەرێم زیاتر رووندەبێتەوە

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، پاش راپۆرتەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرچاوڕوونیی زیاتر لەبارەی دۆسیەی نانەوتیی هەرێم یەکلادەبێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان: دەربڕینی خۆشحاڵی بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا ئاساییە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان رایدەگەیەنێت، پێکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە. دەشڵێت، لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مایەی خۆشحاڵیی…
Total
0
Share