مانگی هەنگوینی چاڤی و بەرشلۆنە کۆتاییهات؟

دەستبەکاربوونی چاڤی هێرناندێز لە یانەی بەرشلۆنە هیوایەکی زۆری بەخشییە هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە، بەڵام لەڕووی وەرزشییەوە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی دروستنەکردووە.

لە دوایین ڕووبەرووبوونەوەدا، ئەستێرەکانی بارسا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەلام دۆڕاندنیان بەرامبەر ڕیاڵ بیتیس تۆمارکرد، بەو دۆڕاندنەش یانەکە بە 23 خاڵەوە لە پلەی حەوتەمدا دەبینرێت.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی نووسیویەتی، پەیوەندی نێوان خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە و چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری نوێی یانە مەحاڵە بەو خێراییە تێکبچێت، ئەوەش لەپێناو بەردەوامبوونی چاڤی و گەڕان بەدوای ڕێگەچارەیەک بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ نێو گەورەکانی ئەوروپا.

تەنانەت یەکێک لەو پێداویستییانەی چاڤی کاریان لەسەردەکات، بابەتی گواستنەوەی یاریزانانە لە میرکاتۆکانی زستان و هاوینی 2022، لەدوای ئەو وادەیە ڕاهێنەرەکە ناچارە یەکلاکەرەوەبێت.

مارکا سوورە لەسەرئەوەی، پەیوەندیی نێوان چاڤی و بارسا کۆتایینەهاتووە، بەڵکو مانگی هەنگوینی نێوان ڕاهێنەر و هاندەران لەلایەک، ڕاهێنەر و سەرۆکایەتیی یانە لەلایەکی دیکە کۆتاییهاتووە، چیتر کاتی ئەوە هاتووە یانەکە بەرەوپێش ببات.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا و کرواتیا یاریی کۆتایی جامی دەیڤیز دەکەن

بابەتی دواتر

لایپزیک ڕاهێنەرە ئەمریکییەکەی دوورخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share