گڕكان و بومەلەرزە ئیندۆنیسیای گرتەوە

بوركانی سیمیرۆ

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6 پلە دوورگەیەكی ئیندۆنیسیای گرتەوە، بەر لەوەش بەهۆی ‏تەقینەوەیەكی گڕكانەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و 41ی دیكە برینداربوون.‏

بەپێی ناوەندی تۆماری بومەلەرزەی ئەوروپای ناوەند، بومەلەرزەكە باكووری دوورگەی ‏هالماهیرا-ی گرتووەتەوە و گوڕەكەشی 6 پلەی ڕێختەر بووە.‏

لەلایەكی دیكەوە بەرپرسانی ئیندۆنیسیا ڕایانگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی گڕكانی سیمیرۆ لە ‏كەرتی جاوەی ڕۆژهەڵات لە ئیندۆنیسیا، كەسێك گیانیلەدەستداوە و 41ی دیكەش سووتاون ‏و برینەكانیان كاریگەرە.‏

هەر بە وتەی بەرپرسان، سەرەڕای ئەو ژمارەیە، دوو كەس لەخانەی بێسەروشوێناندان و ‏هەشت كرێكاری تایبەت بە هەڵكۆڵینیش گەمارۆدراون.‏

تەقینەوەی گڕكانەكە دوێنێ ڕوویداوە، بەهۆیەوە دوكەڵ و لم و گڕ بەرزبووەتەوە و ‏ئەمەش وای لە دانیشتووانی ناوچە نزیكەكان كرد، ماڵ و جێگاكانیان جێبهێڵن.‏

بابەتی پێشتر

لە سنووری سەرگەڕان هێرشێکی داعش تێکشکێنرا

بابەتی دواتر

ڕەوتی سەدر: نابینە بەشێک لەهیچ حکومەتێکی تەوافوقی لە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share