كۆمەڵەی وڵاتانی G7: وازهێنان لە وزەی بەردین خێرادەكەین

وەزیرانی وزە و ژینگەی كۆمەڵەی وڵاتانی G7 بەڵێنی “خێراكردنی دەرچوونی” وڵاتەكانیان لە وزەی بەردین دەدەن.

بەڵێنەكەی وەزیرەكانی كۆمەڵەی حەوت وڵاتە پیشەسازییە گەورەكەی جیهان كە بە كۆمەڵەی “G7” ناسراوە بۆ سەرجەم كەرتەكانە، بەڵام بەبێ دیاریكردنی وادەیەكی كۆتایی نوێی ئەو هەنگاوە، داواشیان لە وڵاتانی دیكە كرد هەمان رێچكەی ئەوان بگرنەبەر.

ئەم ئامانجە نوێیە كە لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا هات پاش كۆبوونەوەی وەزیرانی كۆمەڵەكە كە لە رۆژی شەممەوە لە سابورۆ (باكووری ژاپۆن) بەڕێوەدەچێت، وزەی بەردین كە لە رێوشوێنەكانی كۆكردنەوە و ئەمباركردنی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بەكاردەبرێت، ناگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئاڵۆزییەکانی سودان زیاتر لە 600 کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە

بابەتی دواتر

شارەزایەکی گەردوونناسی: بەهۆی دیاردەکی گەردونییەوە شەوی پێنجشەممە ناتوانرێت مانگ ببیندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share