(ڤیدیۆ) پاریس لە دواین ساتدا خۆی لە دۆڕاندن ڕزگارکرد

یانەی پاریس سان جێرمان یاریی هەفتەی 17ی خولی فەرەنسای بەرامبەر لانس ئەنجامدا، یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

ئەمشەو شەممە، یانەی پاریس سان جێرمان لە ستاد بۆلێرت دیلیلیس ڕوبەڕووی یانەی لانسی خاوەن یاریگا بووەوە، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی لانس لە خولەکی 62 لەلایەن سیکو فۆفانا تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 91 لەلایەن جۆرجینیۆ ڤایناڵدومەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی ماوریسیۆ پۆچتینۆ بە 42 خاڵەوە لە لوتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی لیگا 1 بەردەوامبوون، لەبەرامبەردا یانەی لانس بە 27 خاڵەوە لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندییەکەدا جێگیربوون.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە سێ خاڵەوە لە ئانوێتا گەڕایەوە و لە لوتکەی لالیگا جێگیربوو

بابەتی دواتر

ناپۆلی 2-3 ئاتالانتا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەڕانەوە و کۆتا بڕیار

ڕافائێل ڤارانی بەرگریکاری فەرەنسی هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید و داهاتووی یەکلاییدەکرێتەوە. ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڕافا ڤاران…
Total
0
Share