بەرشلۆنە پلانێک بۆ گەڕانەوە لە خولە ئەوروپییەکان دادەڕێژێت

یانەی بەرشلۆنە بەسەرکردایەتی چاڤی هێرناندێز سەردەمێکی نوێی دەستپێکردووە، ئامادەنین بەبێ ئەنجام ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکەن.

لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر بەنفیکا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەبێ گۆڵ یەکسانبوونیان تۆمارکرد، یانە کەتەلۆنییەکە بە حەوت خاڵەوە دەکەوێتە پلەی دووەم، هەروەها یانەی بەنفیکا بە کۆکردنەوەی پێنج خاڵ لە پلەی سێیەمدایە، هەردوو یانەکەش ململانێدەکەن بۆ گەیشتن بە قۆناغی 16ی خولەکە.

بۆ گەیشتن بە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان، بارسا پێویستی بە بردنەوەیە لە بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارینا، لە بەرامبەردا بەنفیکا بەرامبەر دینامۆ کیێڤ یاریدەکات و بردنەوەی تاوەکو ڕادەیەک مسۆگەرە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، چاڤی بڕیاریداوە بەرامبەر بایرن یاری بە عوسمان دێمبیلی و ئانسو فاتی بکات (فاتی لەپێکان گەڕاوەتەوە)، هەروەها پلانێکی هێرشبەریی بەگەڕبخات، بەشێوەیەک یانەی بایرن و تەنانەت هاندەرانیش چاوەڕوانی نەکەن، چونکە لە بردنەوە زیاتر هیچ ڕێگەچارەیەکیان لەبەردەمدا نییە بۆ سەرکەوتن بەرەو قۆناغی 16.

پێکهاتەی بارسا پێکدێت لە یاریکردن بە عوسمان دێمبیلی، ئانسو فاتی، مێمفیس دیپای لە هێڵی هێرشبەر، هەروەها گاڤی دەکاتە هاوبەشیان لەگەڵ بوونی نیکۆ گۆنزالێس و سێرجی بوسکێتس و فرینکی دی یۆنگ لە هێڵی ناوەند.

بابەتی پێشتر

ڤارت بۆ مێسی: شەرم لەخۆت ناکەیت؟

بابەتی دواتر

ڕایۆلا لە مەدرید کۆبوونەوەی لەگەڵ پێرێز کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share