بەژین حەسەن، کچە کوردێکی خەڵکی قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستانە و بەهۆی هاوکاریکردنی بەردەوامی پەنابەران و پرسی کۆچبەری و ئاشناکردنی پەنابەران بە کۆمەڵگای ئەڵمانی، لەلایەن فرانک فاڵتەر شتانمیار، سەرۆکی ئەڵمانیاوە مەدالیای ڕێزلێنانی پێبەخشرا.
خەڵاتەکەی سەرۆکی ئەڵمانیا لەپای هاوکاری و خزمەتکردنی کۆمەڵگای ئەڵمانی بووە بۆ پرسی کۆچبەران و پەنابەران.
ڕۆژی هه‌ینی، فرانك فاڵته‌ر شتاینمایر، سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیا مه‌دالیای كۆماری ئه‌ڵمانیای به‌خشیه به‌ژین حه‌سه‌ن كه به‌رزترین مه‌دالیای شه‌ره‌فی خزمه‌تكردنی نیشتمان و كۆمه‌ڵگایه له ئه‌ڵمانیا.
به‌ژین له قامشلۆ له دایكبووه و له ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی چوه‌ته ئه‌ڵمانیا و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ئابورییه له زانكۆی دیمه‌شق و ماسته‌ری هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی كار و سه‌رچاوه مرۆییه‌كان له ئه‌ڵمانیا، ئه‌و مه‌دالیایه‌ی له پای تێكه‌ڵكردنی كۆچبه‌ران به كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی پێدراوه.
به‌ژین له لێدوانێكدا بۆ نۆرس پرێس وتویه‌تی، ئه‌و رێزلێنانه‌ی پێیدراوه “ده‌بێته گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ هاوکاری كۆچبه‌ران و ئه‌وانه‌ی له جه‌نگ و تیرۆر هه‌ڵدێن”.
له ئێستادا به‌ژین رێكخراوێك به‌ناوی ” Transfer of knowledge “ به‌ڕێوه‌ده‌بات و به وته‌ی خۆی “ئامانجی ڕێكخراوه‌كه فه‌راهه‌مكردنی پرۆژه‌ی نوێیه بۆ ژنانی پەنابەر.”