كه‌شناسیی هه‌رێم واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى باران و به‌فربارینى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ پێشبینى ده‌كرێت ئاسمانى هه‌رێم هه‌ور بێت و له‌دره‌نگانى شه‌ودا هه‌وره‌كه‌ زیاتر چڕ بێته‌وه‌ نمه‌ باران له‌ ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵات و باكوورى ڕۆژهه‌ڵات و به‌ شێك له‌ ناوچه‌كانى گه‌رمیان و ببارێت كه‌ هه‌ندێك جار هه‌وره‌ تریشقه‌شى له‌ گه‌ڵدا ده‌بێت.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، به‌ڵام له‌ ناوچه‌كانى دهۆك و باكوورى هه‌رێم پێشبینى ده‌كرێت باران ببارێت له‌گه‌ڵ بارینى به‌فر له‌ ناوچه‌شاخاوییه‌كانى و ناوچه‌ شاخاویه‌كانى هه‌ولێر.

كه‌شناسی پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه‌، شه‌پۆله‌كه‌ تا به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى دووشه‌ممه‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ى به‌لاوازى ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌دا‌.

بابەتی پێشتر

گروپە چەکدارەکانی نزیکی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان 150 هاوڵاتییان کوشتووە

بابەتی دواتر

سیخوڕی به‌سه‌ر دیبلۆماتكاران كردبوو.. ئه‌مریكا كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی خسته‌ لیستى ڕه‌شه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە بەرزبووەوە 

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی هێلكە لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە و دەشڵێت، “لەگەڵ خاوەنی…
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: دەباشان و سەرۆكی یەكێتیی بەرگی یەكلاكردنەوە و سەنگی سیاسی و دبلۆماسیەتی كردووەتەوە بە بەر باڵای سلێمانیدا

پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاکار وتارێکی لەبارەی گرنگیی هاتنی مەسعود پزیشکیان بۆ سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت،”ئەو راستییەی دایەوە…
Total
0
Share