مێسی تاوەکو ئێستا باشترینی ئەوروپایە بۆ ساڵی 2022

ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سان جێرمان، لیۆنێل مێسی لە ساڵی 2022دا زۆرترین گۆڵی بۆ یاریزانانی دیکەی یانەکەی ڕەخساندووە.

بەپێی داتاکانی تۆڕی “ئۆپتا”، مێسی لە ساڵی 2022دا پێنج یاری ئەنجامداوە، توانیویەتی شەش گۆڵ بڕەخسێنێت (ئەسیست)، ئەو ڕیکۆردەش بەرزترینە لەسەر ئاستی سەرجەم ڕەخسێنەرانی خولی فەرەنسا و خولەکانی ئەوروپا بەگشتی.

جادوگەرەکەی ئەرجەنتین لەم وەرزەی خولی فەرەنسا 11 ئەسیستی کردووە، کە بەهەمانشێوە بەرزترین ڕێژەیە لەسەر ئاستی خولەکە.

لەدوواین ڕووبەڕووبوونەوەی پاریس سان جێرمان بەرامبەر سانت ئیتیان، مێسی لەکۆی سێ گۆڵ دوو گۆڵی ڕەخساند، هۆکارێکبوو بۆ سەرکەوتنی یانەکەی، بەڵام بەگشتی لەسەر ئاستی تۆماری گۆڵ بەپێی پێویست نەبووە، لە 23 یاریی سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان تەنها حەوت گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕۆمای دیبالا پێیه‌کانی به‌ سالێرنیتانا کرایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا به‌رده‌وام بوون، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر سالێرنیتانا تۆمارکرد.…
Total
0
Share