خێرخوازان تەرمی پەنابەرێکی کورد لە ئەوروپاوە دەنێرنەوە

دوای ئەوەی پەنابەرێکی کوردی خەڵکی کەرکوک، لە ڕووداوێکدا لە وڵاتی فینلاند گیانیلەدەستدا، کۆمەڵێک خێرخوازی کورد لەو وڵاتە تەرمەکەی ڕەوانەی کەرکوک دەکەنەوە.

ئەو کوردانەی کە ئەرکەکەیان لە ئەستۆگرتووە دەڵێن، “ئەو بڕە پارەیە بە زیادەوە کۆکراوەتەوە كە بۆ ناردنەوەی تەرمی پەنابەرەکە پێویستە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا ڕەوانەی شاری کەرکوک دەکرێتەوە”.

بە وتەی ئەو کوردانەی دانیشتووی فینلاند، ناردنەوەی تەرمی پەنابەرەکە بڕی شەش بۆ حەوت هەزار یۆرۆی پێویستە و لەو بڕە زیاتریش کۆکراوەتەوە”.

بە وتەی خۆیان ئەو بڕە پارە زیادەیەش کە کۆکراوەتەوە دەنێردرێتەوە بۆ کەسوکارەکەی لە کەرکوک، ئەوان بەکاریبهێنن.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا پەنابەرێکی کورد بەناوی “محەمەد” لە ڕووداوێکدا لە ماڵەکەی خۆیدا گیانیلەدەستدا، دواتر دایکی پەنابەرەکە بە هاوڕێکانی کوڕەکەی ڕاگەیاندبوو دەیەوێت کوڕەکەی لە کەرکوک بنێژێت، بەڵام توانای هێنانەوەی تەرمەکەی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەنجامدانی سیحر و جادوو تێیدا؛ ئارایشتگایەک لە سلێمانی دادەخرێت

قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی کاری سیحر و جادووی تێدا ئەنجامدراوە، ئارایشتگایەکیان داخست. قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی بۆ باشكردنی دۆخی شێڵتەری ئاژەڵان ڕاوێژ بە ڕێكخراوەكان دەكات

بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی شێڵتەری ئاژەڵان و باشتر ڕێكخستنی، شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ڕێكخراوەكانی دۆستی ئاژەڵان دەكات. لە بانگەوازێكدا…
Total
0
Share