لیژنەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى لەڕێى کامێراکانیشەوە پشکنین ئەنجامدەدەن

لیژنەی تەکنەلۆژیا لە قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری هەموو کامێراکانی چاودێری لە شوێنە بازرگانی و شوێنە گشتییەکان دەکات و لەکاتی پێویستدا سەیری دەکاتەوە.

میران رزگار، سەرۆکی لیژنەی تەکنەلۆژیا لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەکەیان پێکهاتووە لە کەسانی شارەزا کە نوێنەری بەڕێوبەرایەتییەکانى ئاسایش و رۆشنبیرى و قائیمقامیەتیش لەخۆدەکرێت.

وتیشى، “رۆژانە تەماشای کامێراکانی چاودێری دەکەن لە شوێنە گشتی و بازرگانییەکان دەکەن و، ئەو شوێنانەی کە کامێرای چاودێرییان نییە یان وەکو پێویست کارناکات ناچاریان دەکەن پابەندی رێنماییەکان بن”.

سکاڵا لەهەر شوێنێک هەبێت ئەو لیژنەیە سەردانی شوێنەکە دەکات و تەماشای کامێراکانی چاودێری دەکات، بەپێی بەڵگەکان مامەڵەی یاسایی لەگەڵ شوێنەکە دەکرێت، میران رزگار واى وت.

لیژنەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى لە چەند لیژنەیەکى جیاجیا پێکدێت و رۆژانە پشکنین و بەدواداچوون ئەنجامدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆکی یەکێتی بەشێک لە کێشەکانی چەمچەماڵ چارەسەردەکرێن

نوێنەری چالاکوانانی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆکی یەکێتی بەشێک لە کێشەکانی چەمچەماڵ چارەسەردەکرێن. ئاوات خەیروڵا، نوێنەری چالاکوانانی…
Total
0
Share