دایكی زیندانیكراوێكی بادینان دوای ڕەتكردنەوەی بینینی كوڕەكەی گیانیلەدەستدا

نوێنەری زیندانیانی بادینان ڕایگەیاند، دایكی یەكێك لە زیندانیانی بادینان دوێنێ بۆ بینینی كوڕەكەی چووەتە ئاسایشی گشتی هەولێر، بەڵام ڕێگری لێكراوە و دوای 24 كاتژمێر بەهۆی جەڵتەوە گیانیلەدەستداوە.

ئەیھان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دوێنێ بە مەبەستی بینی کورەکەی ناھیدە مەلا یەحیا، دایکی مامۆستا شێروان سلێڤانەیی چووە زیندانی ئاسایشی گشتیی ھەولێر، تاوەكو دوای 10 مانگ لە زیندانیكردنی كوڕەكەی ببینێت، بەڵام ئاسایشی پارتی بە چەکەوە دووریان خستووەتەوە و نەیان ھێشتووە چاوی بە كوڕەكەی بکەوێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “دوای ئەوەی ناھیدەی تەمەنی 56 ساڵ كە ھیچ نەخۆشییەکی نەبووە گەڕاوەتە ماڵەوە لە دھۆک، خەوی لێنەکەوتووە و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر توشی جەڵتەی دڵ بووە و بەوهۆیەوە گیانیلەدەستداوە”.

شێروان تەھا سلێڤانەیی مامۆستایە و لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەمریکا کاریدەكرد، ماوەی ساڵێكە لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە لە دھۆک بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەو وڵاتە دەستگیركراوە، بەوتەی ئەو نوێنەرەی زیندانیانی دهۆكیش، “ماوەی ساڵێکە بێ پارێزەرە و لە زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێر بێئەوەی دادگایی بكرێت ئەشکەنجەی دەرونی دەدرێت”.

ئەیهان سەعید باسی لەوەشكرد، سبەینێ دووشەممە دادگاییکردنی ئەو مامۆستایە و چوار چالاکوانی دیکە لە دادگای 2ی تاوانەكانی ھەولێر بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕووماڵێكى “ئێستا” كێشه‌ى مووچه‌ى ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان چاره‌سه‌رده‌كات

دواى گه‌یاندنى داواكارییه‌كانیان له‌ڕێگه‌ى تۆڕی میدیایی ئێستاوه‌، كێشه‌ى مووچه‌ى ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان چاره‌سه‌رده‌كرێت. ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ى دوو مانگه‌ مووچه‌یان…
زیاتر ببینە

بەشدار بازیانی: سوپاسی ئاسایشی سلێمانی دەكەم مامەڵەیەكی برایانەیان لەگەڵدا كردم

رۆژنامەنووس، بەشدار بازیانی ئەمڕۆ ئازادكرا و لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپاسی ئاسایشی سلێمانی دەكەم كە مامەڵەیەكی برایانەیان لەگەڵدا…
Total
0
Share