گۆڕان لە نرخی دۆلاردا روویدا

لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا، نرخی دۆلار گۆڕانكاریی بەسەردا هات و كەمێك بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراق گۆڕانكاری بەسەردا هات و كەمێك بەرزبوونەوەی تۆمار كرد بەراورد بە نرخەكەی پێش كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو.

لە ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرانبەرە بە 147 هەزار و 500 دینار.

هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بەردەوامن لە پێناو جێگیركردنی نرخی دۆلار و گێڕانەوەی بۆ كەمترین ئاستی نرخی خۆی و لەم چوارچێوەیەشدا حكومەتەكەی سودانی لە ڕێگای ئەنجامدانی چاكسازی لە بانكی رافدەین و بانكی ناوەندیی عێراق بەسەرپەرشتی چەند كۆمپانیایەكی ئەمریكی بەردەوامیان هەیە و عێراق دەیەوێت بە ئەنجامدانی چاكسازی گۆڕانكری لە مەلەفی نەوت و نرخی دۆلار بۆ هاوڵاتیان بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌رێم: به‌دواداچوون بۆ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ده‌كه‌ین

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌باره‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ كه‌ تیایدا دوو چه‌كدار له‌ ته‌ندروستكارێك ده‌ده‌ن ڕایگه‌یاند، به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن.…
Total
0
Share