كەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

زۆربەی شارەكان دەگرێتەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە درەنگانی سبەینێوە بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكان دەستپێدەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ كەشوهەوای سەرجەم شارەكان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا.

دەربارەی سبەینێش پێشبینیدەكات بارانبارین لە درەنگاندا لە زۆرینەی شارەكاندا دەستپێبكات و لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێریش پێشبینی بەفربارین دەكرێت.

ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا پێشبینیده‌كرێت ئه‌مساڵ ڕێژه‌ى بارانبارین له‌ ساڵى ڕابردوو زیاتربێت؟ پێشتر بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێم به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاندبوو، “به‌پێی دوایین ڕاپۆرتى كه‌شناسیی جیهانى، بارانبارین له‌م مانگه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كى باشنابێت و مامناوه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام ڕێژه‌ى بارانبارینى ئه‌مساڵ باشترده‌بێت له‌ ساڵى ڕابردوو”.

پێشبینییەكانی كەشوهەوا:

 

بابەتی پێشتر

کۆچبەرێکی دیکەی کورد لە پۆڵەندا بەهۆی سەرماوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

فاو: عێراق لەنێو ئەو 44 وڵاتەدایە كە پێویستییان بە هاوكارییە لەپێناو خۆراكدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقەكەرانی هەولێر دەستگیركران

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە شه‌وی ڕابردوو له شارەكە ته‌قه‌یان كردبوو. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە…
Total
0
Share