كۆرۆنا لە هەرێم.. ڕێژەی چاكبوونەوە دووهێندەی توشبووانە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 203 تشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراون و نۆ كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئامارەكەش لەو ماوەیەدا لە كۆی پێنج هەزار و 329 پشكنیی كۆرۆنا 203 توشبووی دیكە تۆماركراوە، لەبەرامبەریشدا 464 توشبوو چاكبوونەتەوە و نۆ كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

كۆی توشبووانی كۆرۆناش لەهەرێم گەیشتە 179 هەزار و 379 كەس، لەو ڕێژەیەش 168 هەزار و 190 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 405 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. 10 كەس بە كۆرۆنا مردن و تەندروستیی دۆخەكە بە مەترسیدار ناوزەد دەكات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا-ی بڵاوكردەوە و لە ڕاگەیاندراوێكدا دۆخەكە بە “مەترسیدار” ناوزەد دەكات.…
Total
0
Share