بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، دوو نۆرینگەی تەندروستی کە بە پێچەوانەی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی کاری لێزەر و جوانکارییان بۆ هاوڵاتییان کردووە، داخران.
بەڕێوەبەرایەتییەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، شەوی چوارشەممە 25/3/2025، بەشی پشكنین و بەدواداچوون بە ئامادەبوونی نوێنەری دەزگای ئاسایش، چەند نۆرینگەیەكی تەندروستییان لە قەزاکانی رانیە و حاجیاوا و ناحیەی سەنگەسەر، بەسەرکردەوە.
دەشڵێت، دوای بەدواداچوونی ورد، دوو نۆرینگەی تەندروستی لە ناحیەی سەنگەسەر داخران و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، کە بە پێچەوانەی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، کاری لێزەر و جوانکارییان کردووە بۆ هاوڵاتییان.