کەشناسیی عێراق: هەفتەی ئایندە باران دەبارێت

کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوەوە بارانبارین لە پارێزگاکانی عێراق دەستپێبکات و پارێزگاکانی هەرێمیش دەگرێتەوە.

بەپێی پێشبینی کەشناسیی عێراق، سبەی شەممە هاوشێوەی ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی پەڵەهەور، لەگەڵ ئەوە ڕۆژی یەکشەممە کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین لەسەر عێراق دەردەکەوێت و ڕۆژی دووشەممە ئەگەری بارانبارین و هەورەتریشقە بوونی هەیە.

بەپێی پێشبینییەکە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری باران و هەورەتریشقە لە پارێزگاکانی عێراق بوونی دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەفر لەناوچە شاخاوییەکان.

کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات ئەو شەپۆلە تەنها دوو ڕۆژ بخایەنێت و ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو کەشوهەوا ئاسایی بێتەوە و ئاسمان بگۆڕێت بۆ ساماڵ و نیمچە هەور.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: ئیتر کاتی کاردانەوەی خێرایە دژی داعش

بابەتی دواتر

شەوی ڕابردوو هێزێکی زێرەڤانی هەڕەشەی ئازاردان و گرتنیان لە تیمێکی ئێستا کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share