سەدر: ئەگەر سێیەکی پەکخەر شیعین با گەورەترین هاوپەیمانیمان شیعی بێت

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئێوارەی ئەمڕۆ پەیامێکی لەبارەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراقەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئەگەر سێیەکی پەکخەری دانیشتنەکە شیعین داوامان لێبکەن با گەورەترین هاوپەیمانیمان شیعی بێت”.

موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی، “ئەگەر سێیەکی پەکخەری ئێوە شیعی تەواون ئەوا داوامانلێبکەن گەورەترین هاوپەیمانێتییمان شیعی بێت، بەڵام ئەوە ناچێتەسەر، با سێیەکی پەکخەری ئێوە نیشتمانی بێت و هاوپەیمانێتییەکەی ئێمەش نیشتمانی بێت”.

بڕیارە سبەینێ شەممە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق کۆببێتەوە و بەشێک ئەگەری هەیە ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ دانیشتنەکە ئامادەنەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: زۆرینەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدان

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، زۆرینەی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی…
زیاتر ببینە

خالید شوانی: مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت و پابەندییەكانی جێبەجێبكرێن كێشەی مووچە نامێنێت

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، سەردانەكانی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغداد لێكتێگەیشتنەكەی گەیاندە ئەنجام و دەشڵێت، “بافڵ جەلال…
Total
0
Share