چاڤی سیمۆنز.. بارسا وەریناگرێتەوە و داهاتووی نادیارە

بەهرەمەندی لاماسیا و ڕابردووی یانەی بەرشلۆنە، چاڤی سیمۆنز داهاتووی ناڕوونە و یانە کەتەلۆنییەکە ئامادەنییە بیگەڕێنێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “تۆڵک تیم”، لە ماوەی دوو ساڵی یاریکردنی چاڤی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان، نەیتوانیوە لە پێکهاتەی یەکەمی یانە زەبەلاحەکەی فەرەنسا جێگەی خۆی بکاتەوە، بە ئەگەرێکی زۆریشەوە ناتوانێت هاوشانی یاریزانە ناودارەکانی ئەو یانەیە یاریبکات و بەردەوام نابێت.

ئیدارەی پاریس سان جێرمان لە ماوەی دوو وەرزدا تەنها لە تیپی لاوان سوودیان لە یاریزانە هۆڵەندییەکە وەرگرتووە، بۆیە ئامادەنەبوون بۆندی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە پێشکەشبکەن، لێرەوە هەوڵەکانیان بە ئاراستەی ئەوەبوو جارێکی دیکە بیگەڕێننەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە، بەڵام لە دوایین هەڵوێستیاندا بەڕێوەبەرانی ئازولگرانا گەڕانەوەی ئەو لاوەیان بە مەحاڵ لەقەڵەمداوە و ئامادەنەبوون لەوبارەیەوە دانوستاندن بکەن.

بەپێی زانیارییەکان، لەئێستادا تەنها یانەی گلاسگۆ ڕەینجەرزی سکۆتلەندی خواستی لەسەر گواستنەوەی چاڤی نیشانداوە، ئامادەبوون هەمان مووچەی پاریسی بۆ تەرخانبکەن، نە کەمتر و نە زیاتر.

چاڤی سیمۆنز لە هاوینی 2019 فێرگەی لاماسیای بەرشلۆنەی ڕووەو پاریس بەجێهێشت، بەوهیوایەی ببێتە یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی بواری تۆپی پێ، لێپرسراوی کارەکانی توانی بۆ هەر وەرزێک بڕی یەک ملیۆن یورۆی وەک مووچە بۆ دەستەبەربکات، بەڵام لەئێستادا بەهۆی پشتگوێخستنیەوە لەلایەن جەمسەرەکانەوە، بەرەو داهاتوویەکی نادیار هەنگاودەنێت، لە کاتێکدا “گاڤی”ی هاوڕێی کە ساڵێکیش تەمەنی لەو کەمترە، لە پێکهاتەی سەرەکیی یانەی بەرشلۆنە جێگەی خۆی کردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

(NBA).. ئەنتیتۆکۆنمپۆ لەدوایین ساتدا میڵواکی باکسی کردە براوە

بابەتی دواتر

قائانی بۆ ئەمریكا: ددانەكانتان وردوخاشدەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لایپزیچ هاوکێشه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌می له‌ پاریس و یونایتد ئاڵۆزکرد

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌‌ دووان له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی لایپزیچی ئه‌ڵمانی بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ئیستانبوڵ باشاک…
Total
0
Share