یارییەکانی ئەمڕۆ، پێنجشەممەی یوروپالیگ بەکاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمشەو، پێنجشەممە گەری پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی ئەوروپی “یوروپالیگ” دەستپێدەکات و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.

میلان لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری سێڵتیکی سکۆتلەندی دەکات، یانە سکۆتلەندیەکە هیواکانی بۆ گەیشتن بە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان لاوازە و لەبەرانبەردا بردنەوە یانە لۆمپاردییەکەی ئیتاڵیا دەگەڕێنێتەوە لوتکەی کۆمەڵەی هەشتەم.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی لاسک لینز لە ستاد لینز میوانداری تۆتنهامی ئینگلیزی دەکات، پێکاتەی مۆرینیۆ لەم ڕوبەڕوبوونەوەیەدا و بۆ مسۆگەرکردنی پلەی یەکەمی گروپی دەیەم پێویستیان بە بردنەوە دەبێت، هەروەها یانەی ئالکەماری هۆڵەندی بەرانبەر ناپۆلی یاریدەکات.

یانەکانی ئارسیناڵ و ڕیاڵ سۆسیداد و ڕۆما لە یاریگای خۆیاندا میوانداری یانەکانی ڕاپید ڤیێن و یۆنگ بۆیز و ڕیجیکا دەکەن، هەردوو یانەی ئارسیناڵ و ڕۆما سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکردووە و ڕیاڵ سۆسیداد بۆ گەیشتن بەهەمان قۆناغ پێویستی بە بردنەوە دەبێت.

 

یوروپا لیگ (کۆمەڵەکان – گەڕی پێنجەم)

قاراباغ ئاگدام – ماکابی تەل ئەبیب (8:55)

سیڤا سپۆر – ڤیاڕیاڵ

میلان – سێڵتیک

لیل – سپارتا پراگ

ئەیک ئەسینا – سپۆرتینگ براگا

زۆریا لوهانسک – لیستەر سیتی

جێنت – سلۆڤان لایبیرتیچ

سرڤینیا زڤیزدا – تۆتنهام

ڕۆیاڵ ئانتوێرب – لودۆگۆریس ڕازگراد

سسکا مۆسکۆ – وڵفسبێرگەر

فاینۆرد – دینامۆ زاگریب

ڕۆما – یۆنگ بۆیز (11:00)

کلوج – سسکا سۆفیا

ئارسیناڵ – ڕاپید ڤیێن

موڵدە – دونداڵک

سلاڤیا پراگ – هاپۆیل بیرشیڤا

نیس – بایەرلیڤەرکوزن

غەرناتە – ئایندهۆڤن

ئۆمۆنیا نیقۆسیا – پاوک سالۆنیکا

ئالکەمار – ناپۆلی

بەنفیکا – لیخ پۆزنان

گلاسگۆ ڕەینجەرز – ستاندار دولیاگ

 

لیبەر تادۆریس (قۆناغی 16)

گریمیۆ – گوارانی (3:30)

 

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا (کۆمەڵەکان)

پێرس گلۆری – ئێف سی تۆکیۆ (1:00)

شەنگهای شینوا – ئوڵسان هیوندای (1:00)

بەیجین گوان – چیانگرای یونایتد (4:00)

میلبۆرن ڤیکتوری – ئێف سی سیئۆل (4:00)

بابەتی پێشتر

ئەمریکا بە هۆکاری ئەمنی ژمارەی دیپلۆماتەکانی لە عێراق کەمدەکاتەوە

بابەتی دواتر

گەورە فڕۆكە هەڵگرێكی ئەمریكا لە دەریای عەرەب جێگیردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share