مردووە زیندووەکان.. ئەفسانەی لەیکەرز بە مردوویی 20 ملیۆنی کۆکردووه‌ته‌وه‌

ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا و لۆس ئەنجلس لەیکەرز، کۆبی براینت هێشتا لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی و کۆمپانیای نایکەوە قازانجی دارایی پێدەگات.

26ی کانونی دووەمی 2020 کۆبی براینت لەگەڵ جیانای کچی و حەوت کەسی دیکە، بەهۆی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە تایبەتیەکەی گیانی لەدەستدا، بەڵام ئەوەی سەیرە تاوەکو ئێستا ناوی براینت لە ڕیزبەندی ئەو کەسایەتیانەدا بوونی هەیە کە ساڵانە زۆرترین داهاتی دارایی بەدەستدەهێنن.

بەپێی داتاکانی گۆڤاری فۆربس، براینت لە ساڵی 2020 بڕی 20 هەزار دۆلار داهاتی ساڵانەی پێگەیشتووە، بەوپێیەی 300 هەزار کۆپی فرۆشی ئۆتۆبایۆگرافی یاریزانەکە بووە، کە دە هێندەی فرۆشی ساڵی 2019یە، هەروەها دوای ئەوەی لەیکەرز لە 12ی تشرینی یەکەم نازناوی (NBA) بەدەستهێناوە، لە ڕێگەی فرۆشتنی کالە و درێسەکانییەوە داهاتێکی خەیاڵی کۆکردووەتەوە و دووەم پڕ فرۆشترین درێسی هەبووە لەدوای لیبرۆن جەیمسی ئەستێرەی یانە.

لە ڕیزبەندی مردووە دەوڵەمەندەکاندا و لەسەر ئاستی داهاتی ساڵی 2020 پلەی شەشەمی گرتووە، پلەکانی دیکەش بۆ ناودارانی دیکەی بواری هونەر و نوسین بووە.

مایکڵ جاکسن، ئەفسانەی پۆپی ئەمریکا بە کۆکردنەوەی 48 ملیۆن دۆلار لە پلەی یەکەمدایە، پاشان نوسەر و کاریکاتێریستی ناودار “سوس” کە داهاتی 33 ملیۆن بووە، لە پلەکانی دیکەشدا ناوەکانی چاڕڵز شۆڵز (32.5 ملیۆن)، ئاڕنۆڵد پاڵمەری یاریزانی پێشووی گۆڵف (25 ملیۆن)، هەروەها ئالڤێس بریسلی ئەفسانەی هونەری ئەمریکا کە لە ساڵی 1977وە مردووە، بەڵام لە ساڵی 2020 بڕی (23) ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

لیستی یاریزانە داواکراوەکانی یوڤانتۆس بۆ میرکاتۆی زستانی 2021

بابەتی دواتر

میلان و ئارسیناڵ کێبڕکێ بۆ جێنشینی پوشکاش دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share