چاڤی لە دێمبلی توڕەیە

چاڤی هێرناندێز ڕۆیشتنی دێمبلی یاریزانی فەرەنسی بۆ یانەى پاریس سانجێرمان ئاشکراکرد.

پاش بردنەوەیان لە میلان، چاڤی هێرناندێز بەشداری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرد.

چاڤی ئاماژەى بەوەدا کە دێمبلی بەرەو پاریس هەنگاو دەنێت.

چاڤی وتی: پاش کلاسیکۆ دێمبلی هات بۆلام و وتی گرێبەستێکم لە پاریسەوە بۆ هاتووە ناتوانم ڕەتیبکەمەوە.

چاڤی زۆر توڕەیە لەوەى دێمبلی پاریسی هەڵبژاردووە، ئەو پێیوابوو کە لە بەرشلۆنە دەمێنێتەوە و خۆشی بە چاڤی وتبوو دەمەوێت لەگەڵ بەرشلۆنە چامپیۆنز لیگ بەدەست بهێنم.

لەوکاتەوەى چاڤی بووەتە ڕاهێنەری بەرشلۆنە، متمانەیەکی زۆری بە دێمبلی بەخشییوە.

بابەتی پێشتر

ڕۆدیگیر چوارەم یاریزانی ڕیاڵە توشی پێکان بووە

بابەتی دواتر

کلۆپ داوا لە فیفا دەکات چارەسەری پارەکانی سعودیە بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share