میدیای عێراقی: شیعەكان كازمی ناكەنەوە بە سەرۆك وەزیران

میدیا عێراقییەكان، لەڕێگەی سەرچاوە جیاوازەكانەوە، ئەنجامەكانی كۆبوونەوەی نێوان موقتەدا سەدر و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی ئاشكرادەكەن.

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی نێوان موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و سەركردەكانی پێكهێنەری چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان بەرێوەچوو.

قسە لەسەر ئەوەبوو ئێوارەخوانێك ئەو سەركردە شیعییانە كۆبكاتەوە، بەڵام نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەكە بەڕێوەچوو.

بەپێی میدیا عێراقییەكان، كە لە سەرچاوەكانەوە گواستویانەتەوە، بێ ئەوەی ناوبهێنن، لایەنە شیعییەكانی بەشداربوو لە كۆبوونەوەكە، ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی مستەفا كازمی خولی دووەمی سەرۆك وەزیرانی پێنەدرێتەوە.

هەر بەپێی میدیاكان، لایەنە شیعییەكان لەسەر ئەوەش ڕێككەوتوون كە سەرۆك وەزیرانی داهاتوو بە سازان (توافق) دیاریبكرێت و وەزیرەكانیش بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردنی لایەنەكان بێت.

تا ئێستا هیچ لایەنێكی بەشدار لە كۆبوونەوەكەی لایەنە شیعییەكان، قسەی فەرمیی لەبارەی كۆبوونەوەكە و ئەنجامەكانی نەكردووە.

بابەتی پێشتر

باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌

بابەتی دواتر

لیڤاندۆڤیسکی لەبارەی ڕیاڵ مەدریدەوە بڕیارێک دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە مستەفا كازمی-یەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوا لە هەمووان دەكات دووربكەونەوە لە تۆمەتباركردن و زمانی تەخوین و دەڵێت،…
Total
0
Share