كەسێك بەتۆمەتی فێڵكردن لە سلێمانی دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، فێڵی لە چەند كەسێك كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای‌ سكاڵای‌ چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ چه‌ندین سه‌ر ئاژه‌ڵی‌ لێكڕیون، به‌ڵام به ‌فێڵ و بیانووی‌ جیاواز پاره‌كه‌ی‌ نه‌داونه‌تێ، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، تۆمه‌تبار ده‌ستگیركرا.

دەشڵێت، تۆمه‌تبار (ب.ط.أ.) پێشینه‌ی‌ هه‌یه‌ و له‌سه‌ر هه‌مان تاوانی‌ فێڵكردن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ و داواكراو بووه‌.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەشدەدات، له‌ئێستادا به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 456 له‌ یاسای‌ سزادان ڕاگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر دەستگیرکردنی دوو تیرۆرست ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

ئیسرائیل چەك ئامادەدەكات بۆ ئەگەری "لێدان"ی ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share