ڕۆحی وەرزشی.. بەرشلۆنە ڕێڕەوی ڕێزلێنان بۆ بێتیس دروست دەکات

یانەی بەرشلۆنە ئامادەکاری کردووە لە یاریگای بینیتۆ ڤیامارین ڕێڕەوی ڕێزلێنان، یاخود ڕێڕەوی شەرەفی بۆ یانەی ڕیاڵ بێتیس دروست بکات.

بڕیارە شەممەی داهاتوو (7/5/2022) لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ بێتیس لە یاریگای خۆیدا (ئیستادۆ بینیتۆ ڤیامارین) میوانداریی یانەی بەرشلۆنە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئیدو پۆلۆ، یاریزانانی بارسا لەسەر ڕاسپاردەی ئیدارەی یانەکەیان بڕیاریان داوە بەر لە دەستپێکی یارییەکە ڕێڕەوی ڕێزلێنان بۆ یاریزانانی بێتیس دروست بکەن، ئەو یانەیەی پێشوەختە جامی ئیسپانیای بەدەستهێناوە.

بێتیس لە ساڵی 2016 ڕێڕەوی ڕێزلێنانی بۆ یاریزانانی بەرشلۆنە پێکهێناوە، کە لەو کاتەدا ناسناوی خولی ناوخۆییان یەکلایی کردووەتەوە.

ئەم زانیارییانە هاوکاتە لەگەڵ ڕەت کردنەوەی نەریتی ڕێزلێنانی ڕکابەران لەلایەن ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە، کە بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو لە واندا میترۆپۆلیتانۆ ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدریدی پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا ببێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئالڤێس: شتێک نییە بەناوی چانس

بابەتی دواتر

خەڵاتەکە بۆ بنزیمەیە و دوو گۆڵی ماوە کریستیانۆ تێپەڕ بکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(10) یاریزانی گەورە بێ یانەن

مێرکاتۆی هاوینی 2023 گۆڕانکاری گەورە ڕوودەدات ، چەندین گرێبەستی بەهێز بە نرخی گونجاو واژۆدەکرێن، بەوپێیەی چەندین یاریزانی ناودار…
Total
0
Share