ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی سەر سنووری شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک کوژراوە و دووانی دیکەش برینداربوون.
له ڕاگهیهندراوێكدا ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ئاماژهى بهوهكردووه، ”ئێوارەی سێشەممە هێزە ئهمنییهكان لەسەر سنووری چۆمانی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر به ناوەکانی عادل عەلیپور و یاسین ئەمین پور، کە هەردووكیان خەڵکی گوندی سەرسولی بانە بوون، بریندار کراون”.
ئاشكرایكردووە، “عادل عەلیپور-ى تەمەن 19 ساڵ دوای ئەوەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکهیهوە گیانیلەدەستداوە”.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی هەنگاو، لەهەمان ڕۆژدا ئەو هێزانه لە سنووری هەنگەژاڵی بانە نیشتەجێکراون و تەقەیان لە چهند کۆڵبەرێكى دیكه کردووە، بههۆیهوه کۆڵبەرێک بە ناوی فەرەیدون محەمەدی تەمەن 33 ساڵ، كه خەڵکی گوندی گوێزلێ-یه، بە سەختی بریندرابووه