مان سیتی گەڕایەوە نوێترین ریزبەندیی پریمەرلیگ

لیڤەرپووڵ بە بردنەوەی لە بێرنلی، بەشێوەیەکی کاتیی پێشەنگی خولی نایابی ئینگلیزی گرتووە، بە 42 خاڵ،

ئارسیناڵ 40 خاڵی هەیە و ئەمشەو کاتژمێر 11:15 بەرامبەر وێستهام یونایتد یاری دەکات، ئەگەر سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بە جیاوازی خاڵێک دەچێتە پێش لیڤەرپووڵ و دەگەڕێتەوە بۆ پێشەنگی پریمەرلیگ.

مان سیتی بە بردنەوەی لە ئیڤەرتن پلەیەک سەرکەوت و گەڕایەوە پلەی چوارەمی ریزبەندی، بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای ئاستۆن ڤێلاوەیە، یارییەکی دواخراویشی هەیە، ئەگەر سێ خاڵی ئەو یارییە دواخراوە بەدەستبهێنێت، دەگەڕێتەوە بۆ پلەی سێیەم و کۆی خاڵەکانی دەکاتە چل خاڵ و جیاوازییەکە لەگەڵ پێشەنگی پریمەرلیگ کەمدەکاتەوە.

تۆتنهامیش کە ئێستا لە پلەی پێنجەمدایە، ئەمشەو کاتژمێر 10:30 بەرامبەر برایتن یاری دەکات، ئەگەر سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنێت، دەگەڕێتەوە بۆ پلەی چوارەم و بەشێوەیەکی کاتی مان سیتی دەخاتەوە پلەی پێنجەم، تا کاتی یاریی داهاتووی مان سیتی.

بابەتی پێشتر

بۆچی لە وەرزی زستاندا لێوەکان زیاتر دەقڵیشێن

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە تورکیا نزیکەی 70 کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پاریس یاری لوتکه‌ی له‌ یونایتد برده‌وه‌ و هاوکێشه‌که‌ی هاوتاکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌‌ کۆتا‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی پاریس سانت جێرمان بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر مانچسته‌ر یونایتد…
Total
0
Share