سامانە سروشتییەکان لەبارەی دیارنەمانی بڕێک نەوتەوە ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دیارنەمانی 175 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە کە پێشتر سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکردبوو، ڕایگەیاند، ئەو زانیارییە دروست نییە.

لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە، ” کۆمپانیای نێودەوڵەتیی (دیلۆیت) وەک لایەنی سێیەم و چاودێر، وردبینی لە پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکات و راپۆرتی مانگانەشی بڵاودەکاتەوە”.

باسی لەوەشکردووە، حکومەتی هەرێم لە مانگی یەکی ئەمساڵ رۆژانە 435.911 بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، لە مانگی پێنج 434.469 بەرمیل و لە مانگی 10شدا 426.075 بەرمیل بەرهەمهێنراوە، کۆمپانیای دیلۆیت ئەم ئامارانەی لە راپۆرتەکانی خۆیدا پشتڕاستکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمارکرد

بابەتی دواتر

ئیلۆن مەسک تویتەر بە خواردنەوەیەکی ستاربەکس بەراورد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share