بایرن میونشن لە هاوکێشەی مباپێ هاتووەتە دەرەوە

بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشن ڕەتیدەکاتەوە یانەکەی هەوڵ بۆ کڕینی مباپێ بدات

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە هاوکێشەی کیلیان مباپێ هاتووەتە دەرەوە و بەڕێوبەری یانە باڤارییەکە دووپاتیدەکاتەوە، هیچ هەنگاوێک بە ئاڕاستەی کڕینی ئەو یاریزانە نانێن.

بەڕێوبەری جێبەجێکاری باڤاری، کارڵ هاینز ڕۆمەنیگە لە چاوپێکەوتنێکدا بە گۆڤاری لو فیگارۆی ئیسپانی ڕاگەیاندووە، ” کیلیان مباپێم خۆشدەوێت و حەزم بە شێوازی یاریکردنیەتی، بەڵام هەوڵ بۆ گواستنەوەی نادەین ڕووەو بایرن میونشن، ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانت جێرمان هاوڕێیەکی باشە و هەرگیز بە داواکارییەکی وەها بێزاری ناکەم”.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاس، کشانەوەی یانە زەبەلاحەکەی ئەڵمانیا لە هاوکێشەی مباپێ، ڕێگا بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید خۆشدەکات لە هاوینی 2021 بە تەنها هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئاسکە فەرەنسییەکە بدات.

بەڕێوبەری جێبەجێکار و جێگری سەرۆکی یانەی بایرن میونشن، کارڵ هاینز ڕۆمەنیگە

لە کاتێکدا یانەی بەرشلۆنە لە لێواری لەدەستدانی لیۆ مێسیدایە بۆ یانەی پاریس سانت جێرمان، یان مانچستەر سیتی، ئەگەر هەیە بۆ گواستنەوەی مباپێ تاکە یانە بێت کێبڕکێی ڕیاڵ مەدرید بکات.

کیلیان مباپێ لە مەشقەکانی پاریس سانت جێرمان لەگەڵ نێیمار

مباپێ لە ساڵی 2017 بە شێوەی خواستن لە یانەی مۆناکۆوە پەیوەندی بە پاریس سانت جێرمانەوە کرد، لە هاوینی 2018 بۆندەکەی بەبڕی 180 ملیۆن یورۆ بەشێوەیەکی هەمیشەیی واژووکرا.

لەکۆی 14 یاری 103 گۆڵی لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان بۆ پاریس تۆمارکردووە و نرخی گواستنەوەی زیاتر لە 200 ملیۆنە، ئیدارەی یانە فەرەنسییەکەی هەوڵەکانیان بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی دەستپێکردووە.

بابەتی پێشتر

وێنە.. وڵاتانی ئەوروپا چۆن ڕۆژی ئاڵای کوردستانیان پیرۆز کرد؟

بابەتی دواتر

فیلمێک لەسەر ژیانی دوو کچی ئێزدی بەشداری فێستیڤاڵێکی ئەمریکی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیشام لە جێی خۆی دەمێنێتەوە

یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا ڕەتیکردەوە بیرۆکەى نوێکردنەوەى بۆندی دیشامپی ڕاهێنەر هەڵوەشێنێتەوە. پاش ئەوەى بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر زێدان…
Total
0
Share