عێراق لەڕێگەی هەرێمەوە کارەبا لە تورکیاوە هاوردەدەکات و پێداویستییەکانی پڕدەکاتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، هاوردەکردنی کارەبا لە تورکیاوە ئامادەیە و تەنها ڕەزامەندیی حکومەتی تورکیای ماوە، هاوردەکردنی کارەباکەش لەڕێگەی هەرێمەوە دەبێت و وەزیری کارەبا دەڵێت، “ئێمە یەک سیستم و یەک وڵاتین”.

عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت، “هێڵی تورکی ئامادەیە بۆ کارپێکردن و ئەوەی ماوەتەوە تەنها پێویستی بە ڕەزامەندیی حکومەتی تورکیایە، ئێمە پێنج هەزار مێگاوات کارەبامان هەیە و ئومێدەوارین لە ماوەی داهاتوودا بگەینە 12 هەزار مێگاوات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاکێشانی ئەو هێڵەی لە تورکیاوە دێت لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەبێت و وتی، “ئێمە یەک سیستم و یەک وڵاتین”.

ڕاشیگەیاند، “ئێستا لەهەوڵداین کارەبای 24 کاتژمێری بۆ پارێزگاکانی عێراق دابینبکەین و لە چوار ساڵی داهاتوودا عێراق لە پێداویستیی خۆی زیاتر کارەبای دەبێت”.

لەلایەکی دیکەوە کەمال محەمەد وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێویستی بە پاڵپشتیی حکومەتی فیدراڵە بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی لەبواری کارەبادا.

بابەتی پێشتر

جارێكی تر لێدوانی ئه‌ردۆغان به‌هاى لیره‌ى دابه‌زاند

بابەتی دواتر

داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی عێراق زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share