له‌ چێشتخانه‌ى په‌رله‌مان ئاگركه‌وته‌وه‌‏

لە چێشتخانەی پەرلەمانی كوردستان ئاگركەوتووەتەوە، دوای ماوەیەك كۆنترۆڵكراوە و ‏ژمارەیەك پەرلەمانتاریش تووشی تەنگەنەفەسی بوون.‏

شنۆ ئه‌شقی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى وت، “كه‌مێك ‏له‌مه‌وبه‌ر ئاگر له‌ چێشتخانه‌ى په‌رله‌مان كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و دواى ماوه‌یه‌ك كۆنترۆڵكراوه‌”. ‏

وتیشی، “ئاگره‌كه‌ لەكاتی پشووه‌كه‌ى په‌رله‌مانتاراندا بووه‌ و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك تووشی ‏ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون”. ‏

به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره،‌ هه‌رچه‌نده‌ پشووه‌ نیو كاتژمێرییه‌كه‌یان كۆتاییهاتووه‌، به‌ڵام ‏هێشتا كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ستیپێنه‌كردووەتەوە‌. ‏

له‌باره‌ى هۆكارى ئاگركەوتنەكەوە، شنۆ ئه‌شقی باسی له‌وه‌كرد، تائێستا هۆكاره‌كه‌ى دیارنییه‌ و ‏لێكۆڵینه‌وەی لەبارەوە دەكرێت.‏

بابەتی پێشتر

هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتی دەركردنی پەكەكە لە لیستەكە.. ئەمریکا ڕێکخراوی فارکی لە ‏لیستی تیرۆر دەرهێنا

بابەتی دواتر

ئه‌مساڵ بارانبارین باشترده‌بێت.. كه‌شناسی واده‌ى باران و به‌فربارینى ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share