ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەبارەی کوژرانی بەرپرسێکی ئاسایش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی بەرپرسی ئاسایشی گومرگی سەرزێڕی ناوچەی بەرواری باڵا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ” بە دەستی تیرۆریستان شەهید کراوە”.

لە ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجومەی ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، “بە داخێکی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجەشەممە کاتژمێر 5:30 ، غازی ساڵح ئالیخان بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێری لە دەڤەری بەرواری بالا، لە گوندی بیگداودا بە دەستی ڕەشی تیرۆریستان شەهید کرا کە ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو “.

لە ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمدا ئاماژە بەوەشکراوە، ” ئێمە ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەڤاڵانی دەکەین بە دڵنیاییەوە تاوانباران باجی ئەم تاوانەی خۆیان دەدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ئەگەر پلانەکان نەگۆڕدرێن چەند ناوچەیەک دەکەونە ژێر مەترسی تیرۆریستانەوە

هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پلانەکان نەگۆڕدرێن و ھاریکارییەکان فراوانتر نەکرێن ئەوا چەند ناوچەیەک کە کێشەی ئەمنییان ھەیە دەکەونە…
Total
0
Share