هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتی دەركردنی پەكەكە لە لیستەكە.. ئەمریکا ڕێکخراوی فارکی لە ‏لیستی تیرۆر دەرهێنا

ئیداره‌ی ئه‌مریكا هێزه‌ چه‌كداره‌ شۆڕشگێڕه‌كانی كۆڵۆمبیا ناسراو به‌ فارك-ی له‌ لیستی ‏ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌كان ده‌رهێنا، بڕیارەكە هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتی دەركردنی ‏پەكەكە لە لیستی تیرۆر.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئەنتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشکرایکردووە‌، فارك له‌ ‏لیستی ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌كان ده‌رهێنراوه‌، بەڵام هه‌ریه‌ك له‌ گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی ‏‏”لا سێگوندا ماركیتالیا” و “فارك ئی پی”، بۆ لیستی ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌كان ‏زیادكراون، كه‌ له‌ ئه‌ندامانی فارك پێكهاتوون.‏

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەشڵێت، “بڕیاری ده‌رهێنانی فارك له‌ لیسته‌كه‌، گۆڕانكاری نییه‌ ‏له‌ هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ركرده‌كانی پێشووی فارك بۆسه‌ر ئه‌مریكا، له‌ ‏نێویشیاندا قاچاخچێتیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر”.‏

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وێڕای ئاماژه‌دان به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی له‌ نێوان فارك و ‏حكومه‌تی كۆڵۆمبیا له‌ ساڵی ٢٠١٦، ڕایگه‌یاندووه‌، “ئه‌م بڕیاره‌ی كه‌ داومانه‌، ده‌رفه‌ت بۆ ‏ئه‌وه‌ ده‌ڕه‌خسێنێت ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی باشتر پشتیوانی له‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ بكات”.‏

دەركردنی فارك لە لیستی تیرۆر هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتی دەركردنی پپارتی كرێكارانی ‏كوردستان لە لیستەكەدا.‏

لە كاتژمێر 08:00ی شەوی یەکشەممەوە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر و تۆڕە ‏کۆمەڵایەتییەکانی دیکە، ‏هەڵمەتێکی جیهانی بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر بە ‏هاشتاگی #‏DelistPKKNoW‏ ‏دەستیپێکردووە و درێژەی هەیە.‏

هەڵمەتەکە لەلایەن ئەنجومەنی دیجیتاڵ میدیای كوردستانەوە بە دروشمی “پەكەكە ‏گەلە، ‏گەلیش قەدەغە ناكرێت” دەستیپێکردووە.‏

بابەتی پێشتر

تەلئەبیب بووبە باشترین شاری جیهان، پاریس و هۆنگ کۆنگ و سەنگاپووری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

له‌ چێشتخانه‌ى په‌رله‌مان ئاگركه‌وته‌وه‌‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی موچە دابەشدەکرێت

نوسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت. لە ڕاگەیەنراوێکدا…
Total
0
Share