وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ چاوپێكه‌وتنى میدیایی له‌ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌ قه‌ده‌غه‌كرد

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ڕووماڵی میدیایی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و هێزەکانی پێشمەرگه، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بەتەواوی قەدەغەکرد.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “بە بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم، بۆ ڕێکخستنەوەی کاری میدیایی سەربازی و نەهێشتنی ئەو پەرتەوازەییە میدیاییەی کە زیان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەگەیەنێت، ڕووماڵی میدیایی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و هێزەکانی پێشمەرگه، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بە تەواوی قەدەغەیه‌.

جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، هیچ فەرماندە و پلەدار و پێشمەرگەیەک، ڕێگەی پێنادرێت ڕوونکردنەوە و چاوپێکەوتن بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامبدات

بابەتی پێشتر

کازمی: پشتیوانیی هەوڵەکانی پێشمەرگە لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا دەكەم

بابەتی دواتر

له‌ شه‌نگال فڕۆكه‌كانى توركیا فه‌رمانده‌یه‌كى یه‌به‌شه‌یان شه‌هیدكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
9
Share