گرێیەكان كەمدەكاتەوە.. دەرمانێك بۆ چارەسەری شێرپەنجە دۆزرایەوە

شارەزایان دەڵێن نزیكەی هەشت هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەتوانن ئەو دەرمانە وەربگرن كە توانای لە كەمكردنەوەی گرێكان و لاوازكردنی نەخۆشییەكە سەلمێندراوە.

تاقیكردنەوەیەك كە لەسەر 700 كەس ئەنجامدراوە ئەنجامی “زۆر باش”ی لێكەوتووەتەوە دوای ئەوەی دەركەوت دەرمانەكە دەتوانێت ئەو كاتە زیادبكات كە نەخۆشییەكە بۆ بڵاوبووەنەوەی دەیخایەنێت، هەر نەخۆشێكیش كە لە قۆناغەكانی زیادبوون و بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی مەمكدایە دەتوانێت سوود لە دەرمانەكە وەربگرێت، لەكاتی خواردنیدا هاوشانی چارەسەر بە هۆرمۆنەكان.

توێژەران دەڵێن، دەرمانەكە لەكاتی پێدانیدا لەگەڵ چارەسەر بە هۆرمۆنەكان، گرێ لە 23%ی نەخۆشەكاندا كەمدەكاتەوە لە بەرامبەر 12%ی ئەوانەی چارەسەری وەهمییان پێدراوە.

لە دەرئەنجامە سەرەكییەكانی دیكەی ئەوەیە كە ماوەی زیادبوونی نەخۆشییەكە لای ئەو كەسانە لە 3.6 مانگەوە بۆ 7.2 مانگ زیادكردووە.

دەرمانەكە لە ئێستادا لەڕێی (ئەسترازینیكا)ەوە دروستدەكرێت، پاش كۆتاییهاتنی بەرنامەی توێژینەوەی دۆزینەوەی دەرمان لە پەیمانگای توێژینەوەكانی شێرپەنجە (ICR) لە لەندەن.

بابەتی پێشتر

سلێمانی..رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر نزیکەی سێ دەفتەر دۆلار بەم کەسانە دەدات

بابەتی دواتر

لە كەركوك 24 دەبەی بۆمبڕێژكراوی داعش دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share