نیو تۆن حەبی هۆشبەر لە سوریا دەستیبەسەردا گیرا

ئامادەكرابوو بۆئەوەی هەناردەی سعودیە بكرێت

دەسەڵاتدارانی سوریا دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە نیو تۆن حەبی هۆشبەریان لە جۆری (كبتاگۆن) ڕاگەیاند، كە ئامادەی هەناردەكردن كرابوو بۆ سعودیە.

ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا) لەزاری سەرچاوەیەك لە لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕایگەیاند، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئەلنترا) لە ڕیفی دیمەشق ڕاگیراوە و پاش پشكنینی دەركەوتووە چەندین كیسە لە حەبی هۆشبەری جۆری (كبتاگۆن)ی لەنێو بارێكی مەعكەرۆنیدا هەڵگرتووە و ئامادەكراوە بۆ هەناردەكردنی بۆ سعودیە.

بەپێی سەرچاوەكە، دزەپێكەرانی حەبە هۆشبەرەكان بیبەریان بەسەردا ڕژاندووە بۆ سەرلێشێواندنی هێزە ئەمنییەكان و سەگە ڕاهێنراوەكان لەسەر ماددەی هۆشبەر.

سانا ئاشكرایكردووە كە كێشی هەر كیسێك 170 گرام بووە و كێشی سەرجەمیان گەیشتووەتە 525 كیلۆگرام و دەست بەسەر هەموو بارەكەدا گیراوە، تۆمەتبارانی ڕووداوەكەش دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە بۆ ئاشكراكردنی سەرجەم تێوەگلاوان دەكرێت.

بابەتی پێشتر

مالكی: ناڕازییەكان قایلبكەن دواتر حكومەت پێكبهێنن

بابەتی دواتر

بە گرافیك.. كورسیی لایەنەكان بەپێی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share