مالكی: ناڕازییەكان قایلبكەن دواتر حكومەت پێكبهێنن

نوری مالكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا داوادەكات مافی ئەو لایەنانەی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ناڕازین دەستەبەربكرێت و قایلبكرێن دواتر حكومەت پێكبهێنرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەكەی، ئەمڕۆ سێشەممە نوری مالكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا پێشوازی لە ئوسامە نوجێفی سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان كردووە.

ڕاگەیەندراوی نووسینگەی مالكی دەڵێت، “لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و دۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە”.

ئاشكرایكردووە كە مالكی وتوویەتی پێویستە “لێكەوتەكانی قەیرانی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بەپێی یاسا چارەسەربكرێن و مافی لایەنە ناڕازییەكان بدرێتەوە بۆ ئەوەی دۆخەكە بگواسترێتەوە بۆ قۆناغی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كە توانای بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی هەبێت”.

لەدوای هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی مانگی ڕابردووەوە، مالكی سەركردایەتیی ئەو لایەنە شیعییانە دەكات كە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ناڕازین و دەیانەوێت ژمارەی كورسییەكانیان نەكرێت بە پێوەر، بەڵكو بەپێی ئەو هێزەی هەیانە لە حكومەتدا پشكیان پێبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدات

چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدات. بەگوێرەی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوارچیوەی هەماهەنگیدا ئەنجامی سەردانی وەفدەکەیان…
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی پاڵپشتیی كاندیدی یەكێتی دەكات
پەرلەمانتارێك: سازانی سیاسی لەنێوان چێوە و سوننەكان هەیە

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، سازانی سیاسی لەنێوان چێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەكان هەیە و دەشڵێت، پشتیوانیی كاندیدی…
Total
0
Share